بە زیاتر لە ملیارێک دینار

كۆمپانیایه‌كى لوبنانى ماسته‌رپلانى هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێ ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ۆڕكشۆپێكیان به‌ڕێوه‌برد بۆ چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى ماسته‌رپلانى شاره‌كه‌ كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ خه‌ریكن و ئێستا كه‌وتووه‌ته‌ قۆناغى جێبه‌جێكردن، ئاشكرایان كرد، ئه‌و كۆمپانیایه‌ى ماسته‌پلانه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كات ، لوبنانییه‌.

وۆرکشۆپه‌كه‌، تایبەت بوو به‌ خستنەڕووی بژاردەکانی ماستەرپلان، كه‌ جگه‌ له‌ قایمقامییه‌ت و شاره‌وانى نوێنه‌رانى وه‌به‌رهێنان، ئه‌ندازیاران، ژووری بازرگانی  و نوێنەرانی زانکۆی هەڵەبجە و پەرلەمانی کوردستانیش ئاماده‌ى بوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، پرۆژەی ماستەرپلانه‌كه‌ یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی وەزارەتی شارەوانی کە لەلایەن کۆمپانیای (خطیب و علمی)ی لوبنانیەوە بە بودجەی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێ دەکرێت و سەرپەرشتی پرۆژەکە لەلایەن چوار لیژنەی تایبەتەوە دەکرێت.

دوو له‌و لیژنانە لە وەزارەتی شارەوانی و دوو لیژنە لە شارەوانی هەڵەبجە، لیژنەی بەرێوەبردنی ماستەرپلان بەسەرۆکایەتی سەرۆکی شارەوانی و ئەندامیەتی بەڕێزان بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجەو بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی هەڵەبجە.

کارەکانی پرۆژەکە پێکدێت لە نۆ قۆناغی جیاواز، کە تاوه‌كو ئێستا دوو قۆناغی تەواو بووە و پڕۆژەکە بە شێوازێکی رێکوپێک بەرەو پێش دەچێت بۆ تەواوکردنی قۆناغەکانی تر.

ماستەر پلانی نوێی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران جێ...

ماستەر پلانی نوێی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران جێبەجێ ده‌كرێت

ماسته‌رپلانێكی گه‌شتیاری – شوێنه‌وارى بۆ هاوشێوەکە...

ماسته‌رپلانێكی گه‌شتیاری – شوێنه‌وارى بۆ هاوشێوەکەی شانەدەر له‌ كۆیه‌ دروستده‌كرێت