لە رانیە
یەکەمین پێشەنگاى “جوانى پەلەوەر” کرایەوە
964+
باخان تۆفیق- رانیە
یەکەمین پێشەنگای “جوانی پەلەوەر” لە باخی گشتی قەزای رانیە کرایەوە کە تێیدا ژمارەیەکى زۆرى پەلەوەرى جوانى لە جۆرە جیاوازەکان، نمایشکران.
محمەد عومەر سەرپەرشتیاری پێشەنگاکە بە 964ـى وت،”یەکەمینجارە لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین ئەو پێشەنگایە دەکرێتەوە، دەمانەوێت لەو رێگەیەوە هاوڵاتیان بەو پەلەوەرانە ئاشنا بکەین کە تەنیا بۆ خواردن و هێلکە نین بەڵکو بەهاى جوانیان هەیە”.
ئاماژەى بەوەشکرد، ژمارەیەکى زۆر لە خەڵکى ئەو سنوورە بەتایبەت دانیشتوانى حاجیاوا، سەرقاڵى بەخێوکردنى پەلەوەرى جوانین.
پێداچوونە: وریا فەتاح
فێستیڤاڵی پێشاندان پەلەوەر و باڵندەی جوانی لە هەولێر بەڕێوەچوو
وە: وریا فەتاح