تیایدایە بایی دەفتەرێک دۆلارە

فێستیڤاڵی پێشاندان پەلەوەر و باڵندەی جوانی لە هەولێر بەڕێوەچوو

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

سەرەتای پایزەو بەخێوکەرانیش بەشدارییان لە فێستیڤاڵی پیشاندانی جوانی پەلەور کردووە لە هەولێر، لە ناو فیستیڤاڵەکە 110 جۆر پەلەوەر و زیاتر لە 40 باڵندە و سێ بزنی قەزەم نمایشکراون

جەلال شێخانی، رێکخەری فیستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، بەخێوکەرانی باڵندە و پەلەوەر بەشداریان کردووە و کڕین و فرۆشتنیش ئەنجامدەدرێت و پەلەوەر هەبووە بە دەفتەرێک دۆلار فرۆشاوە و هەشە بە 20 هەزار دینار فرۆشاوە.

وتیشی، پەلەوەری کوردستان و عێراقی تیادایە کە لە باشترینەکان و زۆر ناوازە و دەگمەنن

پێداچوونەوە: توانا نەقی