"با دووبارە عێراق بکەینەوە بە وڵاتێکی مەزن"

مارك ساڤایا: من لەسەر کارەکەمم

964+

وریا فەتاح

نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروبارى عێراق، لە نوێترین پۆستیدا لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی: بەهۆى سەرکردایەتییە مەزنەکەى سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، عێراق ئێستا گەڕاوەتەوە.

مارک ساڤایا دەشڵێت: من ئێستا لەسەر كارەكەمم، با دووبارە عێراق بکەینەوە بە وڵاتێکی مەزن.

ساڤایە، لەسەر راسپاردەى ترەمپ، بەرپرسیارێتى کاروبارى عێراقى گرتووەتە دەست و پێشتریش رایگەیاندبوو کە لە عێراقدا هیچ شوێنێک بۆ گروپە چەکدارەکانى دەرەوەى دەوڵەت بوونى نییە.

رۆژى 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دەستنیشان کردووە.

مارك ساڤایا: من لەسەر کارەکەمم

نهێنییەکانی مارک ساڤایا نێردراوە نوێیەکەی ترەمپ

نهێنییەکانی مارک ساڤایا نێردراوە نوێیەکەی ترەمپ