"حەزدەکەم دەنگم بگاتە هەر چوار پارچەی کوردستان"
دینا دەرزی: قسە لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر ناکەم و سەرکەوتوو بێت
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
هیچ قسەیەک لەنێوان دینا دەرزی و هەڵکەوت زاهیر نەماوە و دەشڵێت، کارکردن لەگەڵ ئاریۆس زۆر جیاوازە و هەندێکجاریش لە ستۆدیۆ عەزیەتم ئەدات، بۆ هەڵبژاردنی گۆرانیەکی جوان.
وادیارە دینا میوانی شارە حەیاتەکە بووە ئەمڕۆ و پەیامنێری 964 گەیشتە لای و دەربارەی کاری هونەری نوێ لێی پرسی و وتی، دوو کاری نوێم بەدەستەوەیە و یەکێکیان لە بادینانە و ئەوی تریان لەگەڵ ئاوازدانەر ئاریۆس کاری بۆ دەکەین، گۆڕینی شێوەزارەکانیش بۆ من ئاسانە و حەزدەکەم لە هەموو پارچەکانی کوردستان گوێم لێ بگیرێت.
دەربارەی کلیپ بۆ گۆرانیەکانی دەڵێت، کلیپ وادەگات پەیامێک بگەیەنیت، دەنگ بە تەنیا کەمە و پێم باشترە کلیپی هەبێت بەرهەمەکانم.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح