بی ئێمە جام رەش و بێ تابلۆکەی سۆران دەستی بەسەرداگیرا - وێنە؛ پۆلیسی هاتوچۆی سۆران
سەرکێشی دەکرد و نمایشی مەترسیداری ئەنجام دەدا
بی ئێمە جام رەش و بێ تابلۆکەی سۆران دەستی بەسەرداگیرا
964+
شۆڕش قادری
لە سۆران ئۆتۆمبێلێکی جام رەش و بێ تابلۆ لە جۆری (BMW ) شەوانە لە شەقامەکاندا سوڕاوەتەوە و جرت و فرتی کردووە، پۆلیس دۆزییەوە و دەستی بەسەرداگرت.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، لەلایەن تیمەکانیانەوە دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلی جۆری (BMW ) رەنگی ڕەش و جام رەش و بێ تابلۆ، کە شەوانه لە رێگا و شەقامەکانی شاری سۆران، سەرکێشی دەکرد و نمایشی مەترسیداری ئەنجام دەدا بە تایبەتی لە گەڕەکی کانی.
هاتوچۆی سۆران شۆفێرانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، تیمەکانیان دەست بە سەر هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگرن کە لەکاتی لێخوڕین پابەندی یاسا و بنەمای لێخوڕینی سەلامەت نابن و مەترسی بۆ سەر ژیانی خۆیان و شۆفێرانی تر و هاوڵاتیان دروست دەکەن.