لە شەش فاکەڵتی

كافتریا و چێشتخانه‌كانی زانكۆی كۆیه به‌كرێی ده‌درێن

964+

ده‌شتی عارف

سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە، ئەو کەس و کۆمپانیایانەی کە لە بواری چێشتخانە شارەزاییان هەیە ئاگادار دەکاتەوە، کەوا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی زیادکردنی ئاشکرا بۆ بەکرێدانی کافتریای هه‌ر شه‌ش بینایی فاكڵتییه‌كانی.

ماوەی بەکرێدانەکە تەنیا بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026ـە لە رێکەوتی واژۆکردنی گرێبەستەوە.

محه‌مه‌د سه‌یدگوڵ، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی زانكۆی كۆیه به‌ 964ـی وت، “هه‌موو ساڵێك بۆ وه‌رزی نوێی خوێندن زانكۆی كۆیه له‌ زیادكردنی ئاشكرادا هه‌ر شه‌ش كافتریاكه‌ی فاكڵتییه‌كانی به‌كرێی ده‌دات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی قۆرخكاری روونه‌دات، مه‌رجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌سی داواكار ده‌بێت مۆڵەتی فەرمی لە ئامادەکردنی خواردن هه‌بێت”.

بیناکانی فاکەڵتی ئەندازیاری، پەروەردە، زانستە مرۆڤایەتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان، زانست و تەندروستی و پزیشکیی گشتی، هه‌ر یه‌كه‌و كافتریایی تایبه‌تی خۆی تێدایه‌ و هه‌ر له‌ناو كافتریاكه‌شدا چێشتخانه‌ هه‌یه‌، تاوه‌كو 16.9.2025 كات هه‌یه‌ بۆ فۆڕم پڕكردنه‌وه‌، له‌ 17ـی مانگیش كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ش مه‌رجه‌كانن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كافتریا و چێشتخانه‌كان بگرن:

1- نرخی بەشداریکردن تەنیا 30 هەزار دینارە کە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
2- کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.
3- ماوەی بەکرێدانەکەو تەنیا یەک ساڵی خوێندنە 2025-2026 لە رێکەوتی واژۆکردنی گرێبەستەوە.
4- مەرجە ئەو کەسەی بەشداری زیادکردنەکە دەکات شارەزایی تەواوی هەبێت و مۆڵەتی تەندروستییەکەی بەناوی خۆی بێت و بەدرێژایی ماوەی گرێبەستەکە پابەند بێت بە ئامادەبوونی بە کات و شوێنی کارکردنەکەی.
5- لە کاتی بەشداریکردن لە زیادکردنەکەدا پێویستە پسووڵەی دانانی بارمتەی سەرەتایی بەبڕی دوو ملیۆن دینار بەشێوەی پسووڵە لە بەڕێوەبەرایەتیی داراییی زانکۆ بهێنێ، لەگەڵ وێنەیەک لە کۆپی ( مۆڵەتی تەندروستیی تازەکراوە، کارتی نیشتمانی) هەر یەکێک لەم بەراییانەی لەگەڵ نەبێت پشتگوێ دەخرێت.
6- براوەی زیادکردنەکە گرێبەست لەگەڵ زانکۆ واژۆ دەکات و دەبێت رەزامەند بێت بەهەر مەرجێک بخرێتە ناو گرێبەستەکە کە لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی گشتیی زانکۆدا بێت.
7- نابێت فەرمانبەری وەزارەتی خوێندنی باڵا بێت و هەر فەرمانبەرێک لە وەزارەتەکانی تر کە بەشداری زیادکردنەکە دەکات دەبێت پلەی وەزیفی لە شەش بەرەو سەرەوە بێت واتە دەبێت لە ( 7-8-9-10) بێت.

مامۆستایەک کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی لە زانکۆی کۆیە درو...

مامۆستایەک کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی لە زانکۆی کۆیە دروستدەکات

زانکۆی کۆیە: سێ هێندەی ستاندار سەوزایمان بۆ خوێندکاران...

زانکۆی کۆیە: سێ هێندەی ستاندار سەوزایمان بۆ خوێندکاران دابین کردووە