"هێرش کراوەتەسەر دوو بنکەی هێزەکان"

لە هێرشێکدا لە ئێران پێنج پۆلیس کوژران

شۆڕش قادری

لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان پێنج پۆلیس کوژران.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلوچستان بڵاویکردووتەوە، لە شاری ئێرانشار چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتەسەر دوو بنکەی هێزە ئەمنییەکان و لە ئاکامدا پێنج پۆلیس کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەکدارەکان هەڵاتوون و هێشتا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بەدوایاندا دەگەڕێن.

میدیای ئێران هێرشەکەی بە “تیرۆریستی” ناوبردووە و تا ئێستاش هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.