نزیکەی هەزار پزیشک دەبن

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

دیلان محەمەدجەزا

لە سلێمانی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بایکۆتی دەوامیان کردووە و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە.

د. دارۆ هادی نوێنەری پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بە 964ـی وت، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و بەشێک لە پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پلەبەند بایکۆتی دەوامیان کردووە.

بەقسەی ئەو پزیشکە، هۆکاری بایکۆتەکەیان بۆ دواکەوتنی بەرزکردنەوەی پلەی زانستیان دەگەڕێتەوە، کە ئەو پزیشکانە لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەوام دەکەن.

د. دارۆ هادی وتیشی، ئەو بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی تەندروستییەوە هەیە و داوا دەکەن چیدیکە پلە بەرزکردنەوەیان رانەگیرێت.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی هەزار پزیشک بایکۆتی دەوامیان کردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری