هەولێر و دهۆک گه‌یشتوونه‌ته 99٪
فەرمانبەرانی تۆمار کراو لە هەژماری من به‌ره‌و 100٪ دەچێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رپرسێكی باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، خه‌ریكه فه‌رمانبه‌رانى تۆماركراو له پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من له هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌و 100% هه‌نگاو ده‌نێت.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕى ئێکس بڵاویكردووه‌ته‌وه، تۆماری فەرمانبەران لە هەژماری من بەردەوامە و لە هەولێر و دهۆک 99٪ ی فەرمانبەران تۆمارکراون.
لە سلێمانیش نزیکەی 80%ـی فەرمانبەرانی تۆمار کراون.
ده‌شڵێت، پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه و ناونوسین و تۆماركردن بۆ خانەنشینان، هێزە ئەمنییەکان بە پێشمەرگەشەوە له هه‌ژمارى من به‌رده‌وامه.