حاجی ئۆمەران فێنکترین و گەرمیان گەرمترین شوێنن

کەشەکە سەقامگیرە و پلەی گەرما زۆر بەرزنابێتەوە

964+

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژە کەشەکە کەمێک سەقامگیر دەبێت و پلەی گەرما زۆر بەرزنابێتەوە و وەک چەند رۆژی پێشوو دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 3.8.2025 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و وەک دوێنێ دەبێت.

بۆ سبەی دووشەممەش، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و وەک هەمیشە بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان و کەرکوک تۆمار دەکرێت بە 46 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین شوێنی کوردستان دەبێت بە 34 پلە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 43 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 46 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43  پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی

سۆران: 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی

پلەکانی گەرما لە ئەمڕۆوە تا 5 پلە دادەبەزن

پلەکانی گەرما لە ئەمڕۆوە تا 5 پلە دادەبەزن

کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی راگەیاند

کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی راگەیاند