وێنەیەکى تایبەتى بڵاوکراوەتەوە

کەمپەینى پاڵپشتى بۆ پارێزەر زەینەب جەواد فراوان دەبێت

964+
وریا فەتاح

پارێزەر و چالاکوانی مەدەنی، زەینەب جەواد، ئەمڕۆ سێشەممە، وردەکاریی رووداوی ڕفاندن و لێکۆڵینەوەی لەگەڵی لەلایەن ژمارەیەک لە کارمەندانی ئاسایشی حەشدی شەعبییەوە ئاشکرا کرد، لەسەر بڵاوبوونەوەى وێنەیەکى تایبەتى ئەو چالاکوانەش، کەمپەینى پشتیوانى لە زەینەب فراوان دەبێت.

بەپێی قسەکانی خۆی، کە لە چاوپێکەوتنێکى میدیایى دا درکاندوویەتی، زەینەب دەڵێت: لە 28ـی حوزەیرانی رابردوو کاتێک لە هەولێرەوە دەگەڕایەوە بۆ بەغدا، هێزە ئەمنییەکان ئۆتۆمبێلەکەیان راگرتووە و پشکنیویانە، سەرەڕای پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی، ئەوان بانگەشەى ئەوەیان کردووە کە ئۆتۆمبێلەکەی دزراوە، دواتر سێ کارمەندی حەشدی شەعبی هاتوون و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەی خۆی و مۆبایلی رۆژنامەنووسێکی هاوڕێیدا گرتووە و بەبێ بوونی هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردن، براون بۆ بارەگایەکی حەشد.

جەواد رووداوەکەی بە “کردەوەیەکی رفاندن” ناوبرد و وتی: “پێم وتن کە ئەمە رفاندنە، چونکە بەپێی یاسا نەبووە، بەڵام ئەوان ئیدیعای بوونی سکاڵایەکی دزینی ئۆتۆمبێلیان دەکرد لە بارەگای ئاسایشی حەشد، لە کاتێکدا کەیسی دزی دەبێت لە بنکەکانی نەهێشتنی تاوان بێت.”

زەینەب جەواد ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر رووبەڕووی فشاری دەروونیی توند بووەتەوە و لێکۆڵینەوەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر هەڵوێستە سیاسییەکانی بووە.

هەروەها ئاشکرای کرد کە ئاسایشی حەشد پێشنیاریان بۆ کردووە کە لە هەڵبژاردنەکاندا وەک کاندیدێک لە یەکێک لە لیستە نزیکەکان لە خۆیانەوە بەشداری بکات، بەڵام ئەو ئەم پێشنیارەی بە تەواوی رەتکردووەتەوە، وتیشی: “پێیان وتم بۆچی دژی ئێمە دەوەستیتەوە؟ منیش وتم دژی هەندێک لە رەفتارەکانی ئێوەم، من مەدەنیم و ئێوە هێڵێکی جیاوازتان هەیە.”

سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، جەواد پشتڕاستی کردەوە کە لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا دەست بەسەر سێ مۆبایل، ئایپادێک و لاپتۆپێکیدا گیراوە، وەک باسى دەکات،ناچاریان کردووە مۆبایلەکانى بکاتەوە بە بیانووی ئەوەی دادوەر پێویستی پێیانە.

هەرچەندە وتویانە مۆبایلەکەى دەدەنەوە، بەڵام وەک دەڵێت،”من چاوەڕێ بووم مۆبایلەکانم لە دەستی پارێزەرانی شەرەفدا بمێننەوە.”
زەینەب جەواد جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بوێرە و لە شوێنی خۆی ماوەتەوە و بەردەوامە لە کارەکانی، وتیشى،”ئەوەی بەسەرم هات، راگەیاندنی سەرکەوتنێکی پێشوەختە بوو بۆ من بەسەر ئەوانەی ديانەوێت من بکەنە ئامانج.”

سودانی بڕیاری دا کەمپەینی ''لها''ی تایبەت بە خانمان دەست...

سودانی بڕیاری دا کەمپەینی ''لها''ی تایبەت بە خانمان دەستپێبکات

964 پاڵپشتى کەمپەینى پاراستنى شکۆمەندییە

964 پاڵپشتى کەمپەینى پاراستنى شکۆمەندییە