رۆمی هەرکی بۆ 964
“لەبەر حەفلەی مەجالی ژنهێنانم نییە”
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
پێشوازی باکوورییەکان بۆ رۆمی هەرکی جێگای بڕوا نەبوو، رێگایان نەداوە بچێتە هۆتێل و پێشیان وتووە حەزدەکەین بەرخت بۆ سەربڕین.
هەفتەی رابردوو رۆمی هەرکی لە ئاهەنگێک لە شاری وانی باکووری کوردستان نزیکەی 6000 کەسی کۆکردەوە و بە ماچ و باوەش بەڕێیانکرد، ئەو هونەرمەندە تایبەت بە 964 وتی، ئەوەندە بە گەرمی پێشوازییان کردم، هەرگیز تەوەقوعم نەدەکرد، زۆر قەدریان گرتم و دەرگای ماڵی خۆیان بۆ کردمەوە.
رۆمی ئاشکراشی کرد، چەند بەرهەمێکی نوێی ئامادەیە، بەڵام لەبەر حەفلە مەجالی نییە کاری باشی تێدابکات، هەر بە قسەی خۆشیش دەڵێت، بۆ من مەجالی ژنهێنانم هەیە؟
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح