"فرۆشتن و ساغکردنەوەی ئەو جۆرە ترشە لە بازاڕدا قەدەغەیە"

لە حاجیاوا 110 کیلۆ ترش دەستی بەسەرگیرا

ژێوار خدر

لە حاجیاوای ئیدارەی راپەڕین دەستبەسەر 110 کیلۆ ترشی سماقدا گیرا بەهۆی ئەوەی شیاو نەبوو بۆ خواردن و فرۆشتن و ساغکردنەوەی قەدەغەیە.

ئاسایشی راپەڕێن رایگەیاند، هۆبەی ئابوری یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا، دەستیان بەسەر 110 کیلۆ ترشی سماقی ئاکرێدا گرت، کە فرۆشتن و ساغکردنەوەی لە بازاڕ قەدەغە و رێپێدراو نییە.

دەشڵێت، پێشتر ئەو جۆرە ترشە پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە شیاوی خواردن نییە، زیان بە تەندروستی هاوڵاتییان دەگەیەنێت.

روونیشیکردەوە، خاوەنی ئەو فرۆشگەیانەی ترشەکەیان فرۆشتووە، رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.