عادل زرار (مامۆستاى كۆلیژى هونه‌ره جوانه‌كان):
“نه‌ك چه‌كه سووتاوه‌كان خۆڵه‌مێشه‌كه‌شی ده‌كه‌م به پڕۆژه”
عه‌بدولعه‌زیز خاڵند – هه‌ولێر
مامۆستایه‌كی كۆلیژى هونه‌ره جوانه‌كان له هه‌ولێر ده‌ڵێت، له‌دواى پرۆسه‌ى سووتاندنى چه‌كه‌كانى گه‌ریلا یه‌كه‌م كه‌س بووه پێشنیاری ئه‌وه‌ى كردووه كه چه‌كه‌كانى پێبده‌ن بۆ پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌رى و مێژوویی، ده‌شڵێت “به‌پێی بیرۆكه‌كه‌م سوود له خۆڵهمیشى سووتانى چه‌كه‌كانیش بۆ پڕۆژه‌كه‌م وه‌رده‌گرم”.
عادل زرار، هونەرمەندى شێوه‌كار و مامۆستاى كۆلیژى هونه‌ره جوانه‌كان له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین، به 964ـى راگه‌یاند، هه‌ر زوو له‌دواى چه‌كدانان و سوتاندنیان، له واڵهكهى فه‌یسبووكى پێشنیاری ئه‌وه‌ى كردووه كه چه‌كه‌كان بۆ پڕۆژه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنێت.
وتیشی “ده‌كرێت ئه‌و رێكخراوانه‌ى كار له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه له سلێمانى ده‌كه‌ن بیرۆكه‌كانى ئێمه‌ش بزانن كه چییه و ده‌مانه‌وێت چی بكه‌ین”.
ئه‌و حه‌زناكات ورده‌كارى بیرۆكه‌كه‌ى بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه باس بكات به‌ڵام كاریگه‌رى رووداوى چه‌ك سوتاندنه‌كه واى له‌و مامۆستایه كردووه كه پێشنیاره بكات چه‌كه‌كانى پێبده‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تى وهونهرمهندانهى پێشنیارى وه‌رگرتنى چه‌كه‌كانیان كردووه بۆ پڕۆژه، ده‌كرێت گوێیان لێبگیرێت و باسی بیرۆكه‌كانى خۆیان بكه‌ن و كامه‌یان باشتر بوو ئه‌و بیكات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن