چەکدانانی گرووپێک لە گەریلاکانی پەکەکە - وێنە: ئاژانسەکان
قسەی میدیای تورکیایە
دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە جاسەنە بوون
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ هەینی، گروپێکی 30 کەسی لە گەریلا و فەرماندەی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنەی ناوچەی سورداش لە سلێمانی چەکەکانیان لەناو برد، کە ئامانجەکە نیشاندانی نیازپاکی ئەوانە بۆ پڕۆسەی ئاشتی تورکیا.
ئەو گروپە، بە چەکی دەستیانەوە هاتنە ناو ئەو شاند و میدیایاکەنی لەوێ بە چاودێری جیهان لەوێ بوون،لەوێ پەیامیان خوێندەوە و دواتر چەکەکانیا سوتاند.
ئاژانسی ئەنادۆڵو کە میدیایەکی نیمچە حکومەتی تورکیایە، دەڵێ، لە گۆڕەپانەکەدا، بەرپرسانی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکردەکانی دەم پارتی، نوێنەرانی کۆمەڵی مەدەنی و دەزگاکانی راگەیاندنی بەشدار بوون.
ئەوە لە حاڵێکدا، تەنیا باس لە رۆڵی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، وە ئامادەیی شاندێکی دەزگای هەواڵگری عێراق کرابوو.
گروپەکە بەناوی گروپی “ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی” راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی عەبدوڵا ئۆجالان و وەک نیازپاکییەک بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ئیرادەی ئازادیی خۆمان چەکەکانمان لەناودەبەین.
ئەو گەریلایانە دەڵێن، دهزانین كه تا ئێستا هیچ شتێك به ئاسانی و بێ قوربانی و بهبێ تێكۆشان بهدینههاتووه، بهپێچهوانهوه ههموو شتێك رۆژانه به قوربانی گهوره و به تێكۆشانی بێ وێنه بهدهستخراوه، زۆر باش لەو راستییه تێگەیشتووین و لهسهر ئهم بنهمایه بۆ بهدهستهێنانی سهركهوتنی گهوره و دهستكهوتی دیموكراتییانه لهناخی دڵمانهوه بڕوامان به فیكر و پارادایمی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە.