پێش کڕین دەتوانیت تامی بکەیت

بە دڵی خۆت ترێ لێکەرەوە و کیلۆی بە هەزار دینار بکڕە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

وەرزی پێگەیشتنی ترێیە و یەکێک لە بەرهەمە نایابەکانی کێڵگەی کوردستان لە هەڵەبجە، ترێی جۆراوجۆرە، کە ئێستا حەوت جۆریان پێگەیشتوون و سەردانیکەرانی کێڵگەکە دەتوانن بە دەستی خۆیان هەر جۆرێکیان بوێ دوای تامکردنی لێیبکەنەوە و لەگەڵ خۆیان بیبەنەوە.

حامید ئیسماعیل، خاوەنی کێڵگەی کوردستان بە 964ی وت:” زیاتر لە حەوت جۆر ترێ لە کێڵگەکەماندا هەن، کە گەشتیار و سەردانیکەرانی کێڵگەکە دەتوانن بە دڵی خۆیان جۆرەکەی هەڵبژێرن، بە نرخی خوار عەلوەش بیکڕن، بە رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی خەڵک ئێستا ئەو بڕیارەمان داوە و نرخەکەمان دابەزاندووە”.

بە وتەی حامید ئیسماعیل، زیاتر لە 50 جۆر تەنیا کولەکە لە کێڵگەکەدا هەن، ماوەی شەش ساڵە بەم شێوازە بەرهەمەکانیان خستووەتە خزمەتی خەڵکەوە، بە پێی کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکان کڕیاران دەتوانن سەردان بکەن و بیانکڕن.

شیرین زرار، هاوڵاتییەکە و لە هەولێرەوە هاتووە، بە 964ی وت، “بۆ سەردانی منداڵەکانم لە سلێمانی هاتووم، دوایش لەگەڵ کەسوکارم هاتووین بۆ ئێرە، جەوەکەی خۆش و فێنکە، وەک هەولێر نییە، جەوی کێڵگەکەش زۆر خۆشە، زۆر دڵم پێی کراوەتەوە”.

کێڵگەی کوردستان، ماوەی شەش ساڵە بە شێوازێکی جیاواز و تایبەت بە خۆی کراوەتەوە، جگە لە بەرهەمی کشتوکاڵی، خواردنگە، چایخانە، و پێشانگەی کاری دەستی تێدایە، کە سەردانیکەران دەتوانن کاتێکی خۆش بەسەربەرن و هەر شتێکیان پێویست بوو یان ئارەزوویان لێبوو لە کێڵگەکەدا بەردەست بێت بۆیان.

پێداچوونەوە: هاوبەش

گەشتوگوزاری هەڵەبجە کورسی بۆ گەشتیاران دانا

گەشتوگوزاری هەڵەبجە کورسی بۆ گەشتیاران دانا