"جیاکاری دەکرێت"

پزیشکانی دەرچووی دانەمەزراو جارێکی تر لە هەولێر گردبوونەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

پزیشکانی دانەمەزراوی دەرچووی دەرەوەی وڵات جارێکی تر گردبوونەوە کە ژمارەیان 53 کەسە، داوادەکەن ئەوانیش وەکو دەرچووەکانی هەرێمی کوردستان دابمەزرێن.

زانیار وەهاب، دەرچووی دەرەوەی وڵاتە و بە 964ـی وت، “ئێمە زیاتر لە دووساڵە هاتوچۆی وەزارەتی تەندروستی دەکەین و لەگەڵیان کۆدەبینەوە، هەشت مانگیشە هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە، بەڵام نازانین بۆچی جیاکاری دەکرێت لە نێوان ناوەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاندووە، دەرچوانی بەشی پزیشکی دابمەزرێن و هیچ جیاوازییەکی نەکردووە، بەڵام تەنیا دەرچووانی ناوخۆ دامەزراون کە ژمارەیان نزیکەی 800 دەرچووە.

زانیار وەهاب وتیشی، “دەمانەوێت بزانین ئەو راگەیەنراوەی لە ئەنجومەنی وەزیران دەرکراوە، بۆچی وەزارەتی تەندروستی قەبوڵی ناکات، تا ئێستاش بەڵگەیەکمان وەرنەگرتووە کە بۆچی دانامەزرێین”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دەرچووانی دانەمەزراوی کۆلێژی پزیشکی هەولێریش گردبوون...

دەرچووانی دانەمەزراوی کۆلێژی پزیشکی هەولێریش گردبوونەوە

یاخوا ئەوەی رووی کردووەتە پزیشکانی دامەزراو و دانەمەز...

یاخوا ئەوەی رووی کردووەتە پزیشکانی دامەزراو و دانەمەزراو روو لە کەس نەکات