پێویسته هاوڵاتییان هاوكار و هه‌ماهه‌نگبن
ئەوانەی ئاوی پاك بەفیڕۆ دەدەن و زبڵ بڵاودەكەنەوە بە توندی سزا دەدرێن
964+
محەمەد فاتیح
لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی پارێزگای هەولێر بڕیاردرا رێكاری توند بگیرێتەبەر لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانەى ئاوى پاک بەفیڕۆ دەدەن و زبڵ و خاشاک لە شەقەمان و شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاو و پاراستنى ژینگە و پاک و خاوێنى شەقام و شوێنە گشتییەکانى شار بەرێوەچوو.
وتيشى، ” لە کۆبوونەوەکەدا، به پێویست زانرا هاوڵاتییان هاوكار و هه‌ماهه‌نگبن له به‌فیڕۆنه‌دانی ئاو و ئه‌نجام نه‌دانی زێدەڕۆیی و سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه و بۆ رێگرتن لە بەردەوامى خراپ بەکارهێنانى سەرچاوەکانى ئاوى پاکى ماڵان و بە فیڕۆدانى لەلایەن هاوڵاتییان، پارێزگاری هه‌ولێر سەرجەم لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد جگە لە هەڵمەتى هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتییان، بەردەوام بن لەسەر بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاوى پاک و بەتوندیش ئیجرائات بکەن لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانەى ئاوى پاک بەفیڕۆ دەدەن”.
ئەوانەی ئاو بەفیڕۆ دەدەن و سزاكان دەیانگرێتەوە بریتین لە:
(گەڕەک، کۆڵان، شەقام، شوشتنگەى ئۆتۆمبێل، چێشتخانە و هوتێل و شوێنە گشتییەکان و نەبەستانى تەوافەى تانکى ماڵان لەلایەن هاوڵاتییان)
“داواشكرا هەوڵەکان چڕتربکەنەوە بۆ گرتنەبەرى رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەس و لایەنانەى پابەندی رێنمایی و بڕیارەکانی پاکڕاگرتنى ژینگە نابن و پاشماوەی خانووە روخاوو و زبڵ و خاشاک لە شەقەمان و شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن و سیمای جوانى شار دەشێوێنن”.