ئیفراز کردنی زەوی _ وێنە: 964
لە چوار ساڵدا
وەزارەتی داد: زیاتر لە 80 هەزار پارچە زەوی تاپۆکراون
964+
ژووری هەواڵ
شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا زیاتر لە 80 هەزار کارتی زەویان گۆڕیوە بۆ تاپۆ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25.6.2025، وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رێکەوتی 21.10.2021ـەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 80 هەزار کارتی زەویان گۆڕیوە بۆ سەنەدی یاسایی.
“هەزاران هاووڵاتی بوونە خاوەنی راستەقینەی موڵکەکانیان و دەتوانن هەموو مامەڵەیەکەی یاسایی بە زەوییەکانیانەوە بکەن”، وەزارەتی داد وا دەڵێت.
د. لوقمان عومەر حسێن، بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە، تەنیا لە هەفتەی رابردوودا یەک هەزار و 680 کارت لە کەرتی بێریات و لە کەرتی 42ـی کانیقڕژاڵەش 33 کارت، کراون بە سەنەد و رادەستی شارەوانی کراون.