ئاگرەکە لە خاکی ئێران بەردەوامە

ئاگرێک لەو دیوی سنووری ئێران کەوتووەتەوە و گەیشتووەتە خاکی هەرێم

964+

ژووری هەواڵ

ئاگرێکی فراوان لەسەر سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کەوتووەتەوە و پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەوڵەبجە و بیارە چاودێری دەکەن تا نەهێڵن بگاتە خاکی خۆمان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.6.2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە رایگەیاند، لە کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆ هاوڵاتییەک ئاگاداری کردوون کە ئاگر لە سنووری گوندی دەرەتوێ کەوتووەتەوە و ئەوانیش مەفرەزەیەکیان ناردووە.

“پاش هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە تا سنووری خاکی ئێران کۆنتڕۆڵ بکەن”، پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە وا دەڵێت.

ئاگرەکە لە خاکی ئێران بەردەوامە و کارمەندانی بنکەی بیارە چاوەڕێن، ئەگەر هاتەوە بۆ ئەم دیو دووبارە بیکوژێننەوە.

ئاگرەكەی بۆریی غازی سروشتی لە كەركوک كۆنتڕۆڵ كرا

ئاگرەكەی بۆریی غازی سروشتی لە كەركوک كۆنتڕۆڵ كرا