بۆمبی تەوقیت کراون
عامودەکان دەیان کێبڵ و وایەر و بۆردیان پێوەیە و مەترسییان دروستکردووە
964+
عەبدولعەزیز خالند -هەولێر
زۆری وایەرەکانی مۆلیدە و بۆردەکانی کارەبا بوەتە مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان، ئەگەر تەنیا عامودێک پێشان بدەیت دەبینی دەیان کێبڵ و وایەر و بۆردی لەسەرە.
ستونەکانی کارەبا وایان بەسەر هاتووە ئەگەر یەک شۆرتی کارەبای بچووک رووبدات کارەسات دەنێتەوە.
فەرمان محەمەد، خاوەنی مۆلیدەیە بە 964ـی وت، ئەوان جگە لە ستوونەکانی کارەبا هیچ رێگا چارەیەکیتر نییە بۆ ئەوەی بۆردەکانی کارەبای پێوە هەڵواسن، جگە لە وایەرەکانی مۆلیدە چەند وایەری روناککەرە و کامێرای چاودێریش هەن ئەمەش ئاڵۆزی وایەرەکان زیاتر دەکات.
مەریوان حاجی، ئەندامی لێژنە چاودێری لە شارەوانی یەکی هەولێر بە 964ی وت، ئەوان بەردەوام چاودێری ستوونەکانی کارەبا دەکەن و خاوەن مۆلیدەکانیان ناچارکردووە کەوا بۆردی زیرەک دابنێن و بۆ ئەوەی مەترسی کەمتر بێتەوە بەڵام بەشێکیان پابەند نابن.
964 زانیویەتی، لەگەڵ هاتنی کارەبای 24 کاتژمێریش هیچ یەک لە مۆلیدەکان هەڵناگیرێنەوە و تاوەکو کارەبای 24 کاتژمێری جێگیر دەبێت و هیچ کێشەیەکی نامێنێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی