لەسەر رێگای هامڵتۆن

تەکسیەک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

964+

ئاکام عەفور – سۆران

لە نزیک گوندی بەرسرین لەسەر رێگای هامڵتۆن، تەکسیەک وەرگەڕاوە و کەوتۆتە قەراغی رووبار، بەپێی زانیاریە سەرەتایەکانیش کەسێک گیانی لەدەستداوە.

شایتحاڵێک چەند ڤیدیۆیەکی بۆ 964 ناردوە و دەڵێت، تەرمێکم بینی کە لە تەکسیەکە دەریان دەهێنا.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆرانیش بە 964ـی وت، تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەپێی زانیاریە سەرەتایەکان هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداوە لە ئەنجامی وەرگەڕانی تەکسیەکە بەڵام جارێ دڵنیانیم.

سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی سۆران، بە 964ـی وت، ئێستا تەرمێک هێندراوەتە پزیشکی دادی کە شۆفێری تەکسیەکە بووە و سەرقاڵی ئەوەن توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکەن و رادەستی کەسوکاری دەکەنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا