هەولێر
لەمەودا شارەوانی پارەی خزمەتگوزارییەکان بە ئۆنلاین وەردەگرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەپێكی دروست كردووە و خستوویەتییە بەردەست بۆ خاوەن كار و شوێنە بازرگانییەكان، ئەوانەی مانگانە پارەی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك، یان تابلۆی ریكلام دەدەن، لە رێگەی ئەپەكەوە دەتوانن پارەكە بە ئۆنلاین واسڵ بكەن.
كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە بە 964ی راگەیاند، ئەپلیكەیشنەكە ئێستا بەردەستە و دوكاندار و خاوەن كار و هەموو ئەو شوێنانەی پارەی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك و تابلۆی بازرگانییان لێ وەردەگیرێت، دەتوانن لە رێگەی ئەپلیكەیشنەكەوە راستەوخۆ و بە ئۆنلاین پارەكە بدەن.
وتیشی، لە هەولێر زیاتر لە 45 هەزار شوێنكار و هاوبەش هەن، كە مانگانە پارەی خزمەتگوازرییەكان دەدەنە شارەوانی و ئەمە ئاسانكارییە بۆ ئەوان.
سەرۆكی شارەوانی ئاماژەی بەوەش دا، بۆ یەکەمجار هاوڵاتیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە شوێنی خۆیان دەتوانن شایستەکانی حکومەت بدەن بەبێ ماندووبوون.