پاپاى نوێ هەڵبژێردرا

دووکەڵ لە ڤاتیکان و زەنگ لە عێراق و هەرێمى کوردستان

964+

وریا فەتاح

هەرکە دووکەڵە سپییەکە لە ڤاتیکان بەرز بووەوە، کڵێساکانى عێراق و هەرێمى کوردستان زەنگى هەڵبژاردنى پاپاى نوێیان لێدان.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووکەڵە سپییەکە لە ڤاتیکان بەرز بووە و کاردیناڵەکان لە هەڵبژاردنى پاپاى نوێ سەرکەوتوو بوون، هەرکە دووکەڵەکە بەرز بووەوە، لە کڵێساکانى ناحیەى حەمدانییەى لە نەینەوا زەنگ لێدرا.

لە هەولێریش زەنگەکە لێدرا و پەیڕەوانى ئەو ئاینە دڵخۆشى خۆیان بە هەڵبژاردنى پایاى نوێ دەربڕى.

دووکەڵە سپییەکە بەرز بووەوە؛ پاپاى نوێ هەڵبژێردرا

دووکەڵە سپییەکە بەرز بووەوە؛ پاپاى نوێ هەڵبژێردرا