دوێنێ شەو بێ بەرامبەر بوو
ئاسیاسێڵ هاک نەکراوە و هەڵەی تەکنیکیش نەبوو، سیستمی نوێیان تاقیکردەوە
964+
محەمەد فاتیح
دوێنێ شەو لە کاتژمێر 12 هەتا 7ی بەیانی هەموو پەیوەندییەکانی ئاسیاسێل بە خۆڕایی بوو بۆ نزیکەی 20 ملیۆن بەشداربوو لەسەرتاسەری عێراقدا، وابڵاوکرایەوە لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەمە هاکە یان هەڵەی تەکنیکی.
ئاسیاسێڵ بەشداربووانی دڵنیادەکاتەوە و دەڵێت، پێشكەشكردنی ئەم خزمەتگوزارییانە بە خۆڕایی لە چوارچێوەی پڕۆسەیەكی نوێی كۆمپانیاكەیە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێشكەوتوو و باشتركردنی ئەزمونی بەكارهێنەرانی بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتی خزمەتگوزارییەكانی.
ئاسیاسێڵ سیستمەكانی كارپێكردنی بە تەواوەتی نوێكردووەتەوە لە پێناو ئامادەكاری بۆ پەیوەندییە پێشكەوتووەكان و تەكنەلۆژیای ژیریی دەستكرد، كە رێگە دەدات بە پێشكەشكردنی كۆمەڵێكی پێشكەوتوو و بەرفراوان لە خزمەتگوزاری بە بەشداربووەكانی كە دەبێتە هۆی باشتركردنی كارایی تۆڕەكەی.