خۆماڵییه و هه‌ر دانه‌یه‌كى 20 گرامه
له باڵه‌كایه‌تى هه‌ڵمه‌تى موتوربهكردنى گێوژ “گۆیژ”ـى گه‌وره به‌ڕێوه‌چوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى باڵه‌كایه‌تى هه‌ڵمه‌تێكی موتوربهكردنى قه‌ڵه‌مى گێوژ “گۆیژ”ـى گه‌وره به‌ڕێوه‌چوو ده‌یان جوتیار لێی سووده‌مه‌ند بوون و هه‌ر دانەیهكی ئه‌و گۆیژه‌ش 20 گرام ده‌بێت.
قه‌ڵه‌مى گۆیژهكان له‌لایه‌ن نه‌مامگه‌ى ئاكۆیان له رواندز دابین كراون و ته‌حسین برایم قادر خاوه‌نى نهمامگهكهش به 964ـى وت ته‌واوى ئه‌و گۆیژانهى به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شكراون هه‌موویان خۆماڵین و له باخچه تایبه‌ته‌كه‌ى خۆى ئاماده‌ى كردوون.
وتیشی “له‌م هه‌ڵمه‌ته 350 قه‌ڵه‌مى ئه‌م گۆیژه‌مان دابه‌شی سه‌ر جوتیارن كرد، به‌تایبه‌تیش ئه‌و جوتیارانه‌ى كه دار گۆیژى خراپیان هه‌یه له‌رێگه‌ى موتوربهكردنى ئه‌م قه‌ڵه‌مه به‌رهه‌مه‌كه‌یان باشتر ده‌بێت.
هه‌ڵمه‌تى دابه‌شكردنى ئه‌م قه‌ڵه‌مانه له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكی خۆبه‌خشی باڵه‌كایه‌تى كه په‌یجێكی تایبه‌تیان به‌ناوى باڵه‌كایه‌تى هه‌یه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پیی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ى كه نه‌مامگه‌ى ئاكۆیان بۆ 964ـى ناردووه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و گۆیژانهى له‌و قه‌ڵه‌مانه به‌رهه‌م دێن گه‌وره‌ن و لانیكه‌م هه‌ریه‌ك ده‌نكیان 20 گرام ده‌بێت.
به‌قسه‌ى خاوه‌نى نه‌مامگه‌كه له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا هه‌مان ئه‌م قه‌ڵه‌مه گۆیژانه بۆ جوتیارانى بارزان و مێرگه‌سۆریش دابین ده‌كه‌ن.