لە قەزای خەلیفان
منداڵێک لە ناو لانک گیانی لە دەستدا
+964
ئاکام غەفور-سۆران
لە قەزای خەلیفان منداڵێکی تەمەن یەک ساڵە لە ناو لانکە”بێشکە” گیانی لە دەستداوە
روداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە، 1.4.2025 بووە، منداڵەکە کوڕە، نەخۆشخانەش دەڵێت حاڵەتەکە خنکان نەبووە.
کاروان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان، بە 964ـی وت،”ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێک بە ناوی، م،د،م گەیندرایە فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە لە ناو لانک گیانی لەدەستدا بوو”.
وتیشی، بەپێی راپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەکەمان منداڵەکە نەخنکاوە، هەر بە مردنێکی ئاسایی گیانی لەدەستداوە، لە ناو لانک بەجێیان هێشتوە خەوتبووە، خانەوادەکەی لە دەرەوەی ماڵەکەیان بوونە کە چوینە ژورەوە منداڵەکە گیانی لە دەستداوە.
پێداچوونەوە هاوبەش