جەژمەزانە

لە فەنتەڵۆسى دەستە راست جەژنە و لە فەنتەڵۆسى دەستە چەپ رەمەزانە


کاروان ساڵحى

لە گەڕەکى کوردستانى کەرکوک جەژن و رەمەزانە تێکەڵى یەکترى بوون، لاى ماڵەکانى دەستە راست کردوویانە بە جەژن و شیرینى دەگێڕن، لاى ماڵەکانى دەستە چەپ رەمەزانە و چاوەڕێى بەربانگن

وەک ئەوەى دانیشتوانى بەشى دەستە راستى گەڕەکى کوردستان باسى دەکەن، ئەمڕۆیان کردووە بە جەژن و بە دراوسێکانیان لە دەستە چەپ دەڵێن، خوار رۆژووەکەتان قبوڵ بکات.

لاى دانیشتوانى بەشى دەستە چەپى گەڕەکەکە، رەمەزانە و ئەوانیش دەڵێن، بەیانى دەچین جەژنە پیرۆزەیان لێدەکەین.

پەیامنێرى 964 لێى پرسین چەند مەترێک لە نێوانتانە، بۆچى لە دەستە راست جەژنە و دەستە چەپ رەمەزان، ئەوانیش دەڵێن، هەرکەسە و قەناعەتى خۆى.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە هەرێمى کوردستان جەژنە و بەشێک لە ناوچە دابڕێندراوەکان و بەشێکى بەغدا و ئەنبار کردویانە بەجەژن، بەڵام حکومەتى عێراقى سبەینێى وەک جەژنى رەمەزان دیارى کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح