پارێزگاری هەولێر لە پاریس هاتەوە

“لە رۆژانی جەژنیش نابێت زێدەڕۆیی بكرێتە سەر موڵكی گشتی”

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

“بە هیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشی لە هیچ کەس و لایەنێک بکرێت سەرپێچی و زێدەڕۆیی بکاتە سەر موڵکی گشتی، بە تایبەتى لە رۆژانى جەژن و پشووەکاندا”، ئەمە بڕیاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارێزگاری هەولێرە لەگەڵ بەرپرسانی یەكە ئیدارەییەكانی شار.

ئەمڕۆ شەممە 29.3.2025 كۆبوونەوەیەكی تایبەت لە دیوانی پارێزگای هەولێر بە مەبەستی دابەشكردنی ئیش و كارەكان بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئەنجام درا، كە پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو دوای گەڕانەوەی لە پاریس، سەرپەرشتی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا، كە بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكانی شاری هەولێر ئامادەبوون، پلانی رۆژانی جەژن خرایەڕوو لە رووی دابەشكردنی ئەركەكان و بڕیاریش درا

بە هیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشی لە هیچ کەس و لایەنێک بکرێت سەرپێچی و زێدەڕۆیی بکاتە سەر موڵکی گشتی، بە تایبەتى لە رۆژانى جەژن و پشووەکاندا.

هاوكات بۆ ئەو مەبەستە سەرجەم بنکەکانی ئاسایش و پۆلیسی بە هەماهەنگی شارەوانییەکان لە لایەن پارێزگارەوە راسپێردران لە ئامادەباشیدابن لە ماوەی رۆژانی پشوو، رێگەش نەدرێت کەسانێک پشوو وەک دەرفەت بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانى سەرپێچى و زێدەڕۆیى.

وەك لە راگەیاندراوی پارێزگای هەولێردا هاتووە، پارێزگار بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری و قایمقامیەتەکانی راسپارد، لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزاندا بۆ کرانەوەی سەمونخانە و فرن و خواردنگە و چێشتخانەکان میکانزمێکی گونجاو دابرێژن و هەوڵبدرێت لە ڕۆژانی جەژن کراوەبن، هەروەها ئاسایشی بازگەکانی راسپارد بە هەماهەنگی پۆلیسی هاتوچۆ، لە رۆژانی جەژن بۆ گەشت و سەیرانی هاوڵاتییان ئەوپەڕی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان بکەن.

پارێزگاری هەولێر دوو رۆژ لەمەوبەر لە پاریس بوو بۆ بەشداریكردن لە كردنەوەی ئاگری نەورۆز لە پایتەختی فەرەنسا، هەروەها پڕۆژەی ئەوەش هەیە شەقامێك و پاركێك لە پاریس بە ناوی پێشمەرگەوە بكرێن.

پارک و شەقامێکی پاریس دەکرێن بە ناوی پێشمەرگەی کوردست...

پارک و شەقامێکی پاریس دەکرێن بە ناوی پێشمەرگەی کوردستانەوە