بۆ گەنم و جۆ و زەوییە کشتوکاڵییەکانیش جەژنە

جەژن هەورەتریشقەو نمەبارانە

964+

وریا فەتاح

وادیارە نەک بۆ خەڵکى، بۆ گەنم و جۆ و زەوییە کشتوکاڵییەکانیش جەژنە، بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، رۆژانى جەژن نمەباران و هەورە تریشقەیە.

کەشناسى هەرێم، پێشبینییەکانى بۆ رۆژانى جەژن بڵاوکردە، بەپێى پێشبینییەکان رۆژى یەکشەممە کە بە ئەگەرى زۆرەوە یەکەم رۆژى جەژنە، ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت لە گەڵ هاتنى شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، لەگەڵ نمەباران و هەورە تریشقە، خێرایى با چالاک دەبێت و هەندێ جار بۆ سەروو 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز دەبێتەوە.

لەبارەى کەشوهەواى رۆژى دووشەممە، پێشبینى کردووە، نمە بارانى پچڕ پچڕ و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانى گەرمیان و رۆژهەڵاتى هەرێم، لە دوای نیوەڕۆشەوە شەپۆلەکە کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما (3-5) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بەبەراورد بە پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ.

وەک لە پێشبینییەکانیاندا روونیان کردووەتەوە، پێدەچێت لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان، رێژەیەکى زیاتر بارانى لێ ببارێ.

کاریگەرییەکانی کەمبارانیی لە دەشتی بیتوێن دەرکەوتن

کاریگەرییەکانی کەمبارانیی لە دەشتی بیتوێن دەرکەوتن

کەشی رۆژانی جەژن تەڕ و باراناوی دەبێت

کەشی رۆژانی جەژن تەڕ و باراناوی دەبێت