پارە و سەبەتەی خۆراک

یانەی زاخۆ هاوکاری پێشکەش بە 30 هاندەری یانەکەی دەکات

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دەستەی کارگێریی یانەی زاخۆ بڕیاری داوە بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە سەردانی 30 هاندەری یانەکەیان بکەن و هاوکاری دارایی و سەبەتەی خۆراک بگەیەننە ماڵەکانیان، جگە لە شیرینی و تیشێرت و لۆگۆیەکی یانەی زاخۆ.

هشیار شەهباز، سکرتێری یانەی زاخۆ بە 964 وت، مەبەستمان لەم هەنگاوە پێشکەشکردنی هاوکارییە بۆ هاندەرانمان، کە ساڵانێکی زۆرە لەناو یاریگا دەبینرێن و هانی یانەکەیان دەدەن، بە تایبەتی ئەوانەی باری داراییان باش نییە، ئێمە لە دۆخی ئەوان بەئاگاین و هاوکارییان دەکەین.

هشیار وتیشی، ئەمە یەکەمجار نییە كاری لەو جۆرە بكەین، پێشتریش و بەبێ پلان و بەرنامە هاندەر هەبووە تێچووی نەشتەرگەرییەکەی لە ئەستۆی ئێمە بووە، لە هەموو یارییەکیشدا ئەگەر حالەتێکی برینداربوون، یان هەر شتێكی تر روویدابێت، یانەكەمان هاوکاریی پێشكەش كردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یاریزانێکی یانەی زاخۆ بریندارە

یاریزانێکی یانەی زاخۆ بریندارە