رواندز

بەهۆى تەقینەوەى مین کەسێک گیانى لەدەستدا

964+

ئاکام غەفور- سۆران

کەمێک پێش ئێستا، بەهۆى تەقینەوەى مین کەسێک لە چیاى رۆڵەى سنوورى رواندز گیانى لەدەستدا.

کاروان میراودەلى، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى سۆران بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر، بەهۆى تەقینەوەى مین پیاوێکى تەمەن 58 ساڵ لە چیاى رۆڵەى نزیک گوندى دەرگەڵە لە سنوورى قەزاى رواندز، گیانى لەدەستدا”.

وەک باسى دەکات، ئەو کەسە لەگەڵ کوڕەکەى و کەسێکى دیکە، بەمەبەستى کردنى گژوگیاى بەهارە روویان لە چیاى رۆڵە کردووە، بەڵام لەوێ مین پیایدا تەقیوەتەوە و گیانى لەدەستداوە.

“لەئێستادا تیمەکانمان دەرچوون بۆ شوێنى روودا و سەرقاڵى هێنانەوەى تەرمى هاوڵاتییەکە و بردنى بۆ پویشکى دادى سۆرانن”، کاروان میراودەلى واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەهۆى تەقینەوەى مین کەسێک گیانى لەدەستدا

بەهۆى تەقینەوەى مین کەسێک گیانى لەدەستدا