• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

"بەفر و سەرما بێ خۆراکی کردوون"

لە پێنجوێن پۆلیسی دارستان و رێکخراوێکی ژینگەیی خۆراکیان بۆ باڵندەکان دابینکرد

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

لە پێنجوێن بەفرێکی باش باریوە و کەشەکەی ساردە، باڵندەکانیش بەئاسانی خۆراکیان دەستناکەوێت بۆیە رێکخراوی ژینگەپارێزی ملەکەوە و پۆلیسی دارستان لە چەند شوێنێکی جیاواز گەنم و دانەوێڵەیان بۆ رۆدەکەن.

وریا عەلی ئەندامی رێکخراوی ژینگەپارێزی ملەکەوە بە 964ـی وت، دەیانەوێ بەم چالاکییە ئەو پەیامە بدەن بە هاوڵاتیان و راوچییەکان، کە لەبری راوکردن، بیر لە پاراستنی باڵندەکان بکەنەوە.

داوایشی لە هاوڵاتیان کرد، لەم سەرما و سۆڵەیەدا لە خەمی ژینگە و باڵندە کێوییەکاندا بن.

لایخۆشییەوە سەردار ئەحمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی پێنجوێن، بە 964ـى راگەیاند

سەردار ئەحمەد وتی، چالاکییەکانیان بۆ پاراستنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بەردەوام دەبێت و راوچییەکانیش رووبەڕووی دادگا دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد لەم کاتەدا کە بەفرێکی زۆر باریوە، باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان دێنە قەراغ جادەکان و ئەو شوێنانەی ئاوەدانی لێیە، راوچییەکانیش دەستیان لێناپارێزن و دەیانکوژن.

لەو شەپۆکە بەفر و بارانەی چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە،  زیاتر لە 20 سانتیم بەفر لە سەنتەری قەزای پێنجوێن باریوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بێ بارانییە و ئاو بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێویەکان دادەنێن

بێ بارانییە و ئاو بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێویەکان دادەنێن

لە پێنجوێن تیمەکانی رێگاوبان ئامادەکاری تەواویان بۆ ب�...

لە پێنجوێن تیمەکانی رێگاوبان ئامادەکاری تەواویان بۆ بەفر کردووە

بە هەزاران ماسی لە پێنجوێن رزگار کران

بە هەزاران ماسی لە پێنجوێن رزگار کران

بەدیعە دارتاش وادەڵێت

“لە خانوویەکی گەورە بە تەنیام”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەندی گەورەی شانۆ و درامای کوردی بەدیعە دارتاش وەرزی تەمەنی خەزانە و قاچەکانی دەلەرزێ و دەڵێت، ژیانی تەنیایی مردنە و بەو خەڵاتەش قوەتیان پێدام.

لە رۆژی جیهانی شانۆ بەدیعە دارتاش لە سلێمانی خەڵاتکرا، خەڵاتەکە هێندە دڵخۆشی کرد بۆ 964 وتی، قوەتی پێدام تا بەردەوام بم لە کاری هونەری زۆر لە جێگای خۆیدابوو، بەڵام قاچەکانم دەلەرزێ و شانۆ و نواندن ئاسان نییە و زۆر قورسە.
بەدیعە دارتاش وەسیەت دەکات، چەند موڵکێکی هەیە دەیبەخشێتە خوشک و کەسوکارەکەی، دەڵێت، تەنیایی مردنە و لە خانووەیەکی گەورە بەتەنیا دەژیم و دەگەڕێم کەسێک لەگەڵم بژی و نییە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

هونەرمەند مستەفا ئەحمەد دۆخی تەندروستی باشە

هونەرمەند مستەفا ئەحمەد دۆخی تەندروستی باشە