"زیاتر لە 20 ساڵە پشتگوێ خراوین"
دانیشتووانی پەنجا عەلی کەرکوک بۆ کارەبا و خزمەتگوزاری گردبوونەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دانیشتووانی گەڕەکی پەنجاعەلی کەرکوک بۆ کارەبا و کوچە و کۆڵانێکی باش، هاواریان لێهەڵسا و بەقسەی خۆیان زیاتر لە 20 ساڵە هیچ خزمەتگوزارییەکیان پێ نەگەیشتووە و پشتگوێ خراون.
ئیسماعیل محەمەد هاوڵاتییەکی پەنجا عەلی بە 964ـی وت، “لە ساڵی 2005ـەوە دانیشتووی ئەو گەڕەکەیە و لەهەرچی خزمەتگوزارییە بێبەشین، کوچە و کۆڵان خۆتان دەیبینن چۆنە، کارەباش تەنها بۆ سێ رۆژ محاویلەیان دانا و دواتر هەڵیانگرت، 10خولەک کارەبا دێت و 10 خولەک دەڕوا”.
بەقسەی عیماد ئەحمەدیش کە پێنج ساڵە لەو گەڕەکەیە، تا ئێستا خزمەتگوزارییەکی باشی بەچاوی خۆی نەدیوە، ئەو دەڵێت، “بەیانیان منداڵەکانمان بە ئۆتۆمبێل تا سەر جادەکە دەبم بۆ ئەوی جلوبەرگیان قوڕاوی نەبێت، بەوە شێوەیە، بڕوات ژیان لە گەڕەکەمان ئەستەم دەبێت”.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری