تەندروستی جێگیرە
هونەرمەند یونس حەمە کاکە جەڵتەی مێشک لێیداوە
964+
ئەحمەد محەمەد
هونەرمەند یونس حەمەکاکە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و جەڵتەی مێشک لێیداوە و ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە..
شەوی رابردوو بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە یونس حەمەکاکە بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دەکرێت، یوسف حەمە كاكە، برای هونەرمەندی ناوبراو بە 964ـى وت، پزیشكەكان پێیان وتین كە تووشی جەڵتەی مێشك بووە، لە دوو خانەی مردووی مێشكیداوە، ئەمە هۆكار بووە بۆ سەلامەتی گیانی.
وتیشی، ئەمە بۆ دووەم جارە تووشی جەڵتەی مێشك دەبێت و هەفتەی رابردووش هەمان حاڵەتی هەبووە، پزیشکەکان وتوویانە، پێویستە تا رۆژی شەممە لەنەخۆشخانە بمێنێتەوە، بە رەزامەندی خۆمان كاتژمێر 3ـی شەوی رابردوو، هێناومانەتەوە ماڵەوە و لە ئێستادا تەندروستی رووی لەباشی كردووە.
یونس حەمە کاکە یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی شاری سلێمانی و رۆڵی لە چەندین دراما و فیلمدا بینیوە وەک درامای ئارەزوو.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح