دوو دیمەنی کارگەکە ... وێنە؛ دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم.
لە تۆز و دوکەڵ به‌رهه‌مەکانی دروستدەکات
گه‌وره‌ترین كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى زینگ له سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێم له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له داهاتوویه‌كى نزیكدا، گەورەترین کارگەی بەرھەمھێنانی ماددەی زینگ لەسەر ئاستی عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکرێتەوە و وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمیش ده‌ڵێت وه‌كو تێست كار به كارگه‌كه كراوه له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانى هه‌یه.
كارگه‌كه هی کۆمپانیای ئەربیل زینگ ئۆکسیده و لە تۆز و دوکەڵی پاشماوه‌ی کارگەکانی بەرھەمھێنانی ئاسن و شیش به‌رهه‌مه‌كانى دروستدەکات.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی، وته‌بێژى دەستەی وەبەرھێنانى هه‌رێم، ئه‌م كارگه‌یه به یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین کارگەی دروستکردن و بەرھەمھێنانی ماددەی زینگ پێناسه‌ده‌كات و به 964ـى وت، ساڵانه 12 هه‌زار تۆن به‌رهه‌مى جۆراوجۆرى ده‌بێت.
به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م كارگه‌یه بریتین له بابه‌ته‌كانى جوانكارى، ده‌رمان، پیشه‌سازى خۆراك و كشتوكاڵ.
وتیشی “كارگه‌كه تێستكراوه و به‌رهه‌میشی خستووه‌ته‌وه و ناردراون بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا ئه‌وانیش ره‌زامه‌ند بوونه له‌سه‌رى”.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانى فه‌ڕه‌نسا، هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا حواستیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م كارگه‌یه ده‌ربڕیوه.
وته‌بێژى وه‌به‌رهێنان ده‌شڵێت، له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا كارگه‌كه به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كرێته‌وه و ساڵانه‌ش 12 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می ده‌بێت.