بە 10 تیم بەدوایدا دەگەڕێن
نۆ رۆژە هاوڵاتییەکى بەستۆرە بێ سۆراغە
964+
وریا فەتاح
نۆ رۆژ تێپەڕى و تائێستا هاوڵاتییە ونبووەکەى بەستۆرە هیچ سەروسۆراغێکى نییە، ئەمڕۆش بە 10 تیمەوە لە دەورووبەرى گەلى عەلى بەگ، بەدوایدا گەران.
رۆژى 22.1.2025، ئازاد مەرعان مو‌سا کە هاوڵاتییەکى تەمەن سەروو 50 ساڵى بەستۆرەیە، لە ماڵ دەرچووە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە.
بەرگرى شارستانى سۆران بڵاوى کردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ بە زیاتر لە 10 تیمیان، لە گەلی علی بەگ و رێگای بێخال بەردەوام بوون لە گەڕان بەدوای سۆراغى ئەو هاوڵاتییە ونبووەدا کە زیاتر لە نۆ رۆژە لە ماڵ دەرچووە و هەواڵى نییە.
وەک باسى دەکات، ماوەى دوو رۆژە جگە لە تیمەکانى خۆیان، هەریەک لە تیمى بەڕێوەبەرایەتى پاسەوانی سنوور و پۆلیسی بەرەنگار بوونەوەی سۆران هاوکارن بۆ دۆزینەوەى ئەو هاوڵاتییە.
پێشتر دڵشاد حاجى یوسف، كه كه‌سێكی نزیكى ئه‌م پیاوه ونبووه‌یه به 964ـى وت، پێشتر حاڵه‌تى ده‌روونى هه‌بوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره چاكبووه‌ته‌وه.
كه‌سوكارى ئه‌م پیاوه ونبووه ئه‌م ژماره موبایلانهیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له هه‌ر شوێنێك كه‌سه‌كه‌یان بینى په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن و ئاگاداریان بكه‌نه‌وه:
07504647894
07507912577