لەناو شاری دهۆک

بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە سێ ئۆتۆمبێلدا و شۆفێر تەکسییەک گیانی لەدەستدا

964+

هێڤی دێوالی-دهۆک

لەناو شاری دهۆک بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە سێ ئۆتۆمبێلدا و شۆفێری تەکسیییەک گیانی لەدەستدا، دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.1.2025 رووداویکی هاتوچۆ لەگەڕەکی بەرۆشکی لە رۆژهەلاتی شاری دهۆک روویدا و بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی مینی پاس و پیکاب و تەکسییەک و شوفێری تەکسییەکە گیانی لەدەستدا.

هەیسەم بەربهاری وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 بە 964ی وت، “بەپێی زانیارییەکان بارهەڵگرەکە ستۆپی نەماوە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە”.

وتیشی، شوفێری تەکسییەکە بەهۆی سەختی برینەکەی و لە کاتی گەیاندنی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی گیانی لەدەستداوە، جگە لەویش دوو کەسی دیکە بریندار بوون و تەندروستیان جێگیرە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر – سێبیران بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە ماتۆڕێکی سێ تایەدا و دوو برا کە خەڵکی سوریا بوون، گیانیان لەدەستدا.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

گەنجێکی 28 ساڵ لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

گەنجێکی 28 ساڵ لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

بە رووداوی هاتوچۆ دایک و کچێک گیانیان لەدەست دا

بە رووداوی هاتوچۆ دایک و کچێک گیانیان لەدەست دا