ناویان دەدرێتە لایەنی پەیوەندیدار

دەزگای مین: کار بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانمان دەکەین

964+

ژووری هەواڵ

دەزگای کاروباری مین دەیەوێت ئەو فەرمانبەرانەی خۆی کە گرێبەستن، بیانکات بە هەمیشەیی، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی  تایبەت بە كاروباری بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ئەنجامداوە.

جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای مین بە 964ـی راگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ بەهەمیشەییکردنی ئەو فەرمانبەران دەستپێکردووە کە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی دەزگای مین لە ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ئیدارەی گەرمیان.

“ناوی فەرمانبەرانی گرێبەستی دەزگا بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزدەکەینەوە بەمەبەستی بەهەمیشەیی كردنیان و دواتر هەوڵەكانی چڕدەكرێنەوە سەبارەت بە دابین كردنی دەرماڵەی تایبەت و هەژماركردنی راژەكانیان”، دەزگای مین وا دەڵێت.

پێشتر، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانەی کە بە شێوەی گرێبەست لە دەزگای مین کاردەکەن بۆ ساڵی 2024.

وەزارەتی دارایی مەرجەکانی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەر...

وەزارەتی دارایی مەرجەکانی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی ئاشکرا کرد