لە شارەزوور
لەلایەن دژەتیرۆرەوە چەند داع*شێک دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر توانی ژمارەیەک ئەندامی داع*ش لە سنووری شارەزوور دەستگیربکات و دەشڵێت ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر کراون خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن و لە کاتی دەسەڵاتی رێکخراوی داعشدا چەندین پۆستی جیاوازیان هەبووە.
دەشڵێت، “تۆمەتبارەکان لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و پێشێلکاری مافی مرۆڤدا دەستیان هەبووە”.
لە راگەیەندراوەکەیاندا ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرا و بێ زیاندا توانیویانە تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن و رادەستی دادگای تایبەتمەندیان بکەن بۆ لێپێچینەوەی یاسایی.