خاوەن پێداویستی تایبەت، نەخۆشانی شێرپەنجە و خانەنشینکراو

هێڵی فڕۆکەوانی عێراقی داشکاندنی بۆ چەند توژێک کردووە 

964+

توانا نەقی

هێڵی فرۆکەوانی عێراقی بۆ بۆ چەند توێژێک و بۆ دوو جار لە ساڵێکدا داشکاندنی لە نرخی گەشتەکانیان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە هێڵەکە بڵاویکردەوە، داشکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە نرخی گەشتەکانی دەکات بەتایبەت بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆشانی شێرپەنجە و کارمەندی خانەنشنی دەوڵەت.

ئاماژەی بەوەکردووە داشکاندنەکە بەجۆرێکە، لە 90% داشکاندن لە نرخی بلیتی فڕۆکە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە ساڵێکدا دووجار، هەروەها داشکاندنی 25% بۆ خکارمەندی خانەنشینی حکومی لە ساڵێکدا دووجار، ئەمە جگە لە داشکانی 50% بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و  کەسی پلەیک لە گەڵیان.

دەشڵێت، خزمەتگوزاری کورسی ویڵچەر بە خۆرایی و بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو کەسانەی پێویستیانە بەردەستە لە فرۆکەخانەی بەغدا و پێویست ناکات کورسی ئەو کۆمپانیانەی بە پارەیە بەکاری بێهێنن.

هەروەها کورسی گەڕۆکی خاوەن پێداویستی تایبەت بە خۆڕایی لەلایەن هێڵەکەیانەوە دەنێردرێت.

هێڵی ئاسمانی عێراقی لە پێنج مانگدا 91 ملیۆن دۆلاری دەست...

هێڵی ئاسمانی عێراقی لە پێنج مانگدا 91 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە