ئەو ژنانەی پێویستیانە
لە سبەینێوە دەرزی خوێن خەستی لە نەخۆشانەی شێرەی نەقیب بەردەستە
964+
توانا نەقی
ئەو ژنانەی کە کە پێویستیان بە دەرزی خوێن خەستی هەیە لە نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب بۆ منداڵبون لە کەلار لە سبەینێوە بەردەست دەبێت و دەتوان سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە پەیجی نەخۆشخانەکە بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری ئەو ژنانە دەکەنەوە کە پێویستیان بە دەرزی خوێن خەستی لە جۆی (کلیکسان) هەیە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکەیان بەردەستە و سبەینێ سێشەممە 24.12.2024 دەتوانن سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی.
دەشڵێت، ئەو کەسانەی دەفتەری دەرمانی درێژخایەنیان نییە دەبێت ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
– هەموو سۆنار و راپۆرت و پشکنینە پزیشکییەکانیان.
– وێنەی کەسیی خۆیان.
-. کۆپی ناسنامە “جنسیە” یان کارتی نیشتمانی.
– کۆپی کارتی زانیاری.