به‌شێكیان به‌ڵێننامه‌یان داوه و ئازادكراون
له هه‌ولێر نزیكه‌ى 20 خاوه‌ن پاڵاوتگه ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ولێر نزیكه‌ى 20 خاوه‌ن پاڵاوتگه ده‌ستگیران، تۆمه‌ته‌كه‌یان ئه‌وه‌بووه كه كارى پاڵاوتگه‌كانیان ژینگه پیس ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى به 964 داوه و ده‌شڵێت “ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن پاڵاوتگه به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕكراوه‌ته‌وه كه چیتر ژینگه پیس نه‌كه‌ن و ئازاد كراون”.
له پارێزگاى هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆرى پاڵاوتگه هه‌ن زۆربه‌یان كه‌وتوونه‌ته سنوورى قه‌زاى قوشته‌په كه ژماره‌یان 20 پاڵاوتگه‌یه.
دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ده‌ستگیركردنى ئه‌و خاوه‌ن پاڵاوتگانه، دواى ئه‌و مۆڵه‌ته دێت كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان پێیدابوون كه‌موكوڕی و كێشه‌و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێكیان فه‌رامۆشیان كرد‌و ده‌ستگیركران.
وتیشی “ئێستا هه‌شت خاوه‌ن كۆمپانیا به‌ده‌ستگیركراوى ماونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی بڕیارى داداگا ده‌كه‌ن كه چاره‌نووسیان چی ده‌بێت”.
پێشتر تیمه‌كانى ژینگه‌ى هه‌ولێر كه سه‌ردانى ئه‌و پاڵاوتگانه‌یان كردووه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به ته‌نیا ژینگه‌ى ئه‌و شوێنه‌یان پیسنه‌كردووه كه كارى تێدا ده‌كه‌ن، به‌ڵكو بۆنێكی ناخۆشیش بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه بۆنه‌كه ده‌گاته ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى لێیانه‌وه نزیكن له‌وانه‌ش گه‌ڕه‌كه‌كانى 32ـى پارك، ئازادى و فه‌رمانبه‌ران و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه.