پۆلیس داواکاری هەیە
کەس لە تەرمەکەی پزیشکی دادیی سلێمانی ناپرسێ
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەوە پێنج رۆژە، تەرمی هاوڵاتییەك لە پزیشکی دادی سلێمانییە، پۆلیسی شارەکە داوا لە هاووڵاتییان دەكات هەر كەسێك دەیناسێت سەردانیان بكات.
هاوڵاتییەکە ناوی (ئیسماعیل عەبدوڵا دەروێش)ە و تەمەنی 73 ساڵ لە رۆژی 7.12.2024 لە نەخۆشخانەی شار بەنەخۆشی گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.12.2024 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ئێستا تەرمی هاوڵاتییەكە لە پزیشکی دادوەرییە لە سلێمانییە.
پۆلیس وێنەی ناوبراوی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام داوا لە کەسوکاری یان هەر کەسێک دەکات کە زانیاری لەبارەیەوە هەیە، سەردانی پزیشکی دادوەری بکات.