ئەو ژنە کوردەی 22 ساڵە یاري لەشجوانی دەکات
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
شیلان كه‌مال خانمه یاریزانێکی لەشجوانییە و یاریزان و راهێنه‌ره، ئه‌و داوا له ژنان كوردستان ده‌كات له بری سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری، روو له وه‌رزش بكه‌ن و جوانتر ده‌بن.
شیلان کەمال یاریزانی لەشجوانی، بە تۆڕی 964ـی وت، نزیکەی 30 ساڵ لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیاوە و ماوەی سێ ساڵە گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، ماوەی 22 ساڵیشە یاری لەشجوانی دەکات.
شیلان ئاماژه به‌وه ده‌كات، وەک خانمه وه‌رزشوانێكی کورد، توانیویەتی پله‌ی سێیه‌م له پاڵەوانیه‌تیی MPC لە شاری لەندەن بەدەستبهێنێت، كه یاریزانی 64 وڵات لە جیهاندا تێیدا بەشداربوون.
باسی لەوەکرد، ماوەی پێنج ساڵە هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە و ئاستی یاریكردنی خۆی بردووه‌ته ئاستێكی به‌رز.
شیلان كه‌نال ده‌ڵێت “پێم خۆش بوو لە وڵاتی خۆمدا په‌ره‌و به وەرزش بده‌م، ئێمەی ژنیش دەتوانین وەک هەموو ژنێکی دنیا لە سەرجەم بوارەکاندا به‌هێز بوەستین”.
ئه‌و وه‌رزشوانه دەیەوێت بەو خانمانەی لە ماڵەوە دادەنیشن بڵێت، وەرزشکردن زۆر بابەت لە ژیاندا جوان دەکات، ئۆکسجین دەدات بە مێشک، جوانت دەکات و واده‌كات خۆتت خۆش بوێت، پەیامی ئەوەیە خانمان ڕووبکەنە وەرزش نەک جوانکاری.
ئه‌و ده‌ڵێت “داواكارن ژنان له بری سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری، روو له وه‌رزش بكه‌ن”.
“ئیشی ئەمڕۆ مەخەرە سبەینێ، پلان دامەنێ بۆ ئەوەی بچیت جلوبەرگی وەرزشی بکڕیت، هه‌ر ئێستا دەتوانیت دەستپێبکەیت” شیلان ئه‌و په‌یامه‌ی بۆ ژنان هه‌بوو.
ئه‌و بۆ تۆڕی 964 ئاشكرای كرد، له داهاتوویه‌كی نزیكدا لە ئەڵمانیا به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تییه‌ك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م ژن له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست “پڕۆ كارد” به‌ده‌ست بهێنێت و به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كانی جیهان بكات.
شیلان رەخنەی زۆری لێگیراوە لەسەر شێوازی ژیانی و ئەو جلوبەرگانەی لەبەریکردووە، بەڵام وه‌ك ده‌ڵێت، بە هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر به ئاستی ئێستای گەیشتووە، پێشیوایه ئەو کەسانەی رەخنەی لێدەگرن مافی خۆیانە.
شیلان كه له هۆڵێكی له‌شجوانی وه‌ك راهێنه‌ر كارده‌كات، ده‌ڵێت، ئێستا زۆرترین پیاو رێنمایی وەرزشی لێوەردەگرن و سەرپەرشتیان دەکات.