لە چەمچەماڵ

بەبێ پرسی لیژنەکان کەس بۆی نیە جۆزری مۆلیدە بگۆڕێت

964+

توانا نەقی

خۆی کارەباکە مۆلیدەیە و هاوڵاتی و خاوەنی مۆلیدەش بیەوێت جۆزەکەی بگۆرێت دەبێت پرسی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکان بکەن، ئەمە لە چەمچەماڵ و وایە و قایمقامیەتییش هۆشداری دەداتە خاونی مۆلیدەکان.

لە راگەیندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم خاوەنی مۆلیدەکان و هاوڵاتیانی سنورەکەمان دەکەینەوە کە هیچ خاوەنی مۆلیدەیەک بەبێ ئاگاداری لیژنەی مۆلیدەئەهیلەکان ناتوانێت جۆزەی ماڵان بگۆڕێت.

دەشڵێت، کاتی هەبوونی گومان لە هەر جۆزەیەک دەبێت بە ئاگاداری و ئامادەبوونی لیژنەکە بگۆڕدرێت و ئەویش دوای پشکنین بۆ جۆزەکە کە ئایا کێشەی تێدایە یان نا.

کامەران عەبدولرەحمان سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهیلەیەکانی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، ئەم بڕیارەیان لە بەرژەوەندی هەردولا واتە خاوەنی مۆلیدە و هاوڵاتیش داوە بۆ ئەوەی کەس غەدری لێ نەکرێت و هەرلە خۆیانەوە جۆزە بگۆڕن.

وتیشی، جاری وەها هەیە جۆزەکە کۆن بووە و لە بری سێ ئەمپێر نۆ ئەمپێر دەخوێنێتەوە ئەمەش هەقی خاوەن مۆلیدەیە کە بە هاوڵاتی بگۆڕێت، بەڵام جاری واش هەیە جۆزەکە عەیبی نییە و بەزۆر پارە بە هاوڵاتی خەرج دەکان و پێیان دەگۆڕن بۆیە بڕیاریان داوە ئەو پرۆسەیە لە ژێر چاودێری ئەماندا بێت و خۆیان پێویست بکات بۆیان دەگۆڕن.

کۆمەڵێک بڕیار بۆ مۆلیدە ئەهلیەکانی هەولێر دەرچوون

کۆمەڵێک بڕیار بۆ مۆلیدە ئەهلیەکانی هەولێر دەرچوون