ئامێدى

لەسەر رێگاى گوندێکى بامەڕنێ بۆمبێکى چێندراو تەقییەوە

+964
هێڤى دێوالى- دهۆک

لەسەر رێگاى گوندێکى ناحیەى بامەڕنێ، بۆمبێکى چێندراو تەقیەوە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەکى ئەمنى سنوورى پارێزگاى دهۆک بە 964ـى وت، لەسەر رێگاى گوندى کانیکاى سەر بە ناحیەى بامەڕنێى قەزاى ئامێدى و لە نزیک رووبارى سپنە، بۆمبێکى چێنراو تەقییەوە.
وەک ئەوەى سەرچاوەکە باسى کرد، جگە لە زیانگەیاندن بە رێگاکە، هیچ زیانێکى گیانى لێ نەکەوتووەتەوە.
دەشڵێت: بەهۆى هەڵکتەکاندنى رێگەکە و لەبەر مەترسى بوونى بۆمبى دیکە، رێگاى گوندەکە داخراوە.
“دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دەمانەوێت بزانین کێ دایناوە و ئامانج لێى چى بووە”، سەرچاوەکە واى وت.
ئەوە جارى یەکەم نییە و ساڵى رابردوو لە هەمان ناوچە، بۆمبێکى دیکەى چێنراو، تەقیبووەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

درۆنێک لەسەر رێگای ئامێدی - دێرەلووك كەوتە خوارەوە

درۆنێک لەسەر رێگای ئامێدی - دێرەلووك كەوتە خوارەوە