دوو دیمه‌نى كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و دارانه‌ى یه‌كێك له داربڕه‌كان بڕیبوونى... وێنه: دارستان و ژینگه‌ى سۆران.
سێ پیكاب دارى ته‌ڕیان بڕیوه
له سیده‌كان داربڕێك ده‌ستگیركرا و دوانی دیكه‌ش نه‌كه‌وتوونه‌ته ده‌ست پۆلیس
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سیده‌كان كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد و وتیان داری بڕیوه، هه‌ر به ته‌نیا ئه‌و كه‌سه نییه به‌ڵكو ده‌ڵێن دوو كه‌سی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵن، به‌ڵام جارێ ئه‌وانیان ده‌ستگیر نه‌كردووه و به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن.
داربڕه‌كان داره‌كانیان له سنوورى گوندى كه‌ژه‌ك بڕیوه، كه ده‌كه‌وێته ناوچه سنووریه‌كان له قه‌زاى سیده‌كان.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی بنكه‌ى دارستان و ژینگه‌ى سیده‌كان به 964ـى وت، داربڕه‌كان سێ كه‌سن و هه‌ریه‌كه‌ى پیكابێك داری ته‌ڕیان نزیكه‌ى 15 رۆژ پێش ئێستا بڕیوه و ده‌یانویست بیگوازنه‌وه و یه‌كێك له‌وان ده‌ستگیركراوه.
وتیشی، “به‌هۆى ئه‌وه‌ى سیده‌كان دادگاى لێ نییه، ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچی له به‌رامبه‌ر ژینگه ده‌كه‌ن سزاى پێبژاردنیان بۆ ده‌كرێت و دواتریش ئازاد ده‌كرێن”.
سه‌باره‌ت به دوو كه‌سه‌ى دیكه‌ش یه‌كێكیان له‌لای پۆلیس ژینگه ناسراوه و به‌دوایه‌وه‌ن، تا ده‌ستگیری بكه‌ن، به‌ڵام كه‌سی سێیه‌میان نادیار و نه‌ناسراوه.
به‌رپرسی بنكه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌و دارانه‌ى له داربڕه‌كان ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن، دواى كۆكردنه‌وه‌ى بڕێكی زۆر دواتر له رێگه‌ى دادگاوه له زیادكردنى ئاشكرا ده‌یانفرۆشنه‌وه.