چەند سەنتێک بەرزبووەتەوە
نرخی نەوت 71 دۆلارە
964+
توانا نەقی
گرژەیەکانی سوریا لە هەفتەی رابردوو بەردەوام نرخی نەوتی بەرە دابەزین دەبرد، ئەمڕؤش لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکان هیچی وای لەگەڵ هەفتەی داهاتوو فەرق نییە و نرخەکەى هەر لە 71 دۆلار دایە.
ئەمڕۆ دووشەممە 9.12.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی جیهانیدا بە 71 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بە رێژەى 0.31 سەنت بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 67 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت 0.32% بەرزبووەتەوە
گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دۆخى سوریا بە تایبەت رەنگە یەکێک بن لە هۆکارەکانى دابەزینى نەوت، ئەوە جگە لەوەى خواستى چین لەسەر بەرهەمى نەوت رووى لە کەمییە، یەکێکى دیکەش لە هۆکارەکان بەرزى بەرهەمهێنانى نەوتە بە قەبارەیەکى زۆر.
کەوتنی رژێمی سوریا وگۆڕانکاریە خێراکانی ئەو ناوچەیە کاریگەری بە رێژەیەکی زۆر نەکردووەتە سەر نرخی نەوت.